سوهەیلا حیجاب” بە مەبەستی چارەسەری پزشکی مەرەخەسی دەرمانی پێدرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “سوهەیلا حیجاب” بەندکراوی سیاسی کورد کە ئێستا بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی کرماشان دایە بە مەبەستی چارەسەری پزشکی مەرەخسی پێدراوەو ئێستا لە دەرەوەی بەندیخانەیە.

  سوهەیلا حیجاب مانگی جۆزەردانی ١٣٩٨لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و پاش مارەیەک بە دانانی ٣میلیارد تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرابوو.

سوهەیلا حیجاب لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شاری تاران بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕێکخستنی کۆڕوکۆبوونەوە و هاوکاری یەکێک لە حیزبەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.

ئەوهاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی پاش سەردانی دادگا دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو.