ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران پاش نزیکەی مانگێک

خۆڕاگری: دوای تێپەڕبوونی ٢٦ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ئەنوەری قوربانی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی کامێران، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٢ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئەنوەر قوربانی، چالاکوانی مەدەنیی و هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، ماوەی نزیکەی مانگێکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا بێسەروشوێنە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە ئاکامی هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا و  سەرڕەای دەسبەسەرکردنیشی، لەلایەن ئەو هێزە سەرکوتکەرەوە بە تەواوی ماڵەکەشیان پشکێنراوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*