پیرانشار،جەلال تەباک بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٣٠ی بەنەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دایە شێخی سەر بە پیرانشاربە ناوی “جەلال تەباک” بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوووونی دادگایەکەی بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی”سابیر ئوسلووب”خەڵکی گوندی”کێلە سیپان”و “جەلال تەباک”خەڵکی گوندی”دایە شێخە” دانیشتووی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون.

ئەو هاووڵاتیە ڕۆژی ١٥ی بانەمەری ١٤٠٢ هەتاوی بە هۆی نەخۆشی گواسترابۆوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان لە شاری نەغەدە.