درێژ کردنەوەی ماوەی دەستبەسەر کردنی ژینا مودەرس گورجی

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، “ژینا مودەرس گورجی”ڕۆژنامە نووس و چالاکی بواری مافی ژنان ماوەی دەستبەسەر کردنی بۆ ماوەی ١ مانگی تر لە لایەن دادگا درێژ کرایەوە.

ئەم درێژ کردنەوە بەو مەبەستە بووە کە تۆمەتی تازە وەک پێکهێنانی دەستە و گرووپ بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات و بڵاو کردنەوەی درۆ لە ژینا مودەرس گورجی دراون.

ڕؤژی ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی ژنان خەڵکی سنە بە ناوی”ژینا مودەرس گورجی” لە ماوەی شوڕشی ژینادا بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرایەوە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو چالاکەی بواری مافی ژنانیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە ڕێگای گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵەکەی خوێی دەستبەسەر کردبوو.

“ژینا مودەرس گورجی” پێشتریش لە مانگی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوو،کە دوای ١ مانگ و ١٠ ڕۆژ بە بارمتەی ١٠٠ ملیونی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.