خۆڕاگری: ڕۆژی ١٠ و ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدانی جوانڕۆ هێرشی دەستبەسەر کردنی لاوانی جوەانڕۆ دەستی پێ کردووە کە ناوی ٤ کەسی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی ئەو شارە بۆ ئەنجومەن ئاشکرا کراوە، کە بریتین لە “بەردیا عەزیزی” “سەعدی قادری” “کەیوان سەرچەمی” “پەیام سەدیقی”.
پێشتر ناوی ٨ کەس لە دەستبەسەرە کراوان بۆ ئەنجومەن ئاشکرا کرابوو کە بریتین لە::
ئیدریس شاهین- فەرەیدوون ئەحمەدی- یەحیا عەبدی- ئۆسامە یوسفی- شایان خودامرادی- ئیدریس بەدیعی- یاسر هیدایەتی- سادق مستەفایی.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.