
خۆڕاگری: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ساڵانی خەڵکی مەریوان بەناوی “سەرکەوت نووری” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، سەرکەوت نووری، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ساڵانی خەڵكی گوندی ” دەرەناخی”ـی سەربە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بەشێوەی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم سەرەڕای دەسبەسەرکردنی ئەو مێرمنداڵە، بەتەواوی ماڵەکەشیان پشکنیوە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەبەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.