
خۆڕاگری: مەجید دەریایی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، سزای یەکساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مەجید دەریایی، خەڵکی شاری شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو شارە بەتۆمەتی کارکردن بۆ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بۆ لقی ١ی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە شنۆ بانگکرا و دوای ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکانی، بەدانانی بارمته و بە شێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو و هەروەها ڕۆژی چوارشەممە،٢٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕیژیمەوە دەسبەسەر کرا و پاش یەکمانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.