چوار هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لە زیندانی نەغەدە بە بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری :ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی چوار هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “ئەحمەد عەبدووڵاپوور”،”سینا دەمشیر” “قادر محەممەدپوور” “موحسێن قادری” کە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا لە لایەن هێزە ئیتلاعآتییەکان دەستبەسەر کرابوون بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوومنی دادگایەکەیان لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازاد کران.

هەر یەک لە قادر محەممەدپوور،سینا دەمشیر،موحسێن قادری خەڵکی گوندی گەزگەسک سەر بە پیرانشار٢٨ی بەفرانبار دەستبەسەر کرابوون کە دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بۆ زیندانی نەغەدە گواسترابوونەوە کە بارمتیە ٤ ملیاردی ئازاد کراون.

“ئەحمەد عەبدووڵاپوور” خەڵکی گوندی قەڵاتەڕەش سەر بە پیرانشار٢٨ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە ئەمرۆ بە بارمتە ٣ ملیاردی ئازاد کراوە.