پەسەندکردنی سزای بەندکردنی ماشەڵڵا کەرەمی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی ماشەڵڵا کەرەمی کە پێشتر بەسەریدا سەپێندرابوو، پەسەندی کرد.

ڕۆژی هەینی، ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: دادگای پێداچوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پارێزگای ئەلبورز، سزای ٤ساڵ و ٣مانگ بەندکردنی تەعزیری بەسەر ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەد مێهدی (کۆمار) کەرەمی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا و هاووڵاتیی خەڵکی شاری بیجاڕ سەپاند و بەتەواوی ئەو سزایەی پەسەند کردووە.

ناوبراو پێشتر بەتۆمەتی کۆبوونەوەی گشتی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان بەدژی و پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامی، سزای ٦ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و لە بەشێکی دیکەی پەروەندەکەیدا لەلایەن دادگای تاوانەکانی ڕێژیم لە شاری “نەزەرئاباد”، سزای ٨ساڵ و ١٠مانگ بەدنکردن، ١ملیارد و ٩٠٠ملیۆن تمەن پێبژاردنی نەغدی و دسەبەسەرداگرتنی مڵک و مالێ بەسەردا سەپێندرا، بەڵام لە کۆتاییدا لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئەڵبورزەوە سزای ٤ساڵ و ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.