دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: جەواد عەزیزی، هاووڵاتیی خانەنشینکراوی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، جەواد عەزیزی، هاووڵاتیی خانەنشینکراوی خەڵکی شاری کرماشان و لە چالاکانی بەرگریکار لە مافی خانەنشینان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ماڵەکەی خۆی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵی ناوبراو و لە کاتی پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر کەلوپەلی کەسییدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دورستیش لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.