بەرپرسێکی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: یوسف حاجی‌خۆش، ئەندامی شۆرای ناوەندیی و بەرەی یەکگرتووی کورد و خەڵکی شنۆ، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لاپەڕەی فەرمی بەرەی یەکگرتووی کورد لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: یوسف حاجی‌خۆش، ئەندامی شۆرای ناوەندی و دەستەی کارگێڕی پارێزگای ورمێـی بەرەی یەکگرتووی کورد، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری شنۆ بەبێ هیچ تاوانێک، سزای ٣ساڵ و ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، یوسف حاجی‌خۆش، خەڵکی گوندی “کۆنە قەڵا”ـی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و  ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.