بۆکان: دەسبەسەر کردنی جەعفەر ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی بۆکان بە ناوی ” جەعفەر(دارا) ئەمینی ” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین دەسبەسەر کرابوو، کە دواتر لە لایەن دادگای شوڕشی ورمێ بە ٦ مانگ بەندکران سزا درابوو.

تا ئێستا سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ زانیارییەک لەسەر  چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە  لەبەر دەست دا نییە.