دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەفسانە شاهی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە چيکدارەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان، “ئەفسانە شاهی” شاخەوانی خەڵکی ئەو شارەیان بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێ نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و بەشێوەیەکی دڕندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەفسانە شاهی و هەڕەشەی تەقەکردنیان لێ کردوون و کەشێکی تەواو تۆقێنەریان دروست کردبوو.