دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: عوسمان گەلاوێژی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی عوسمان گەلاوێژی، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەبێ بوونی هێچ بەڵگەیەکی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکەی.