دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ئەندێزەی ناوچەی لاجانی سەر بە پیرانشار بە ناوی “ڕەحمان قادری”دوای بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە چەندین جاری تریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لێپرسینەوەی لێکراوە وتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.