خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاوی هەشت چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز بە ناوەکانی “مستەفا ڕۆستەمی”ماریا خانی”عەلی فەرج خانی”جەهانگیر ئازادی”لوتفووللا پەرویز”حەمیدڕەزا ڕەحیمیان”محەممەد پەروین”سەلمان پەرهان” خەڵکی شاری گیەڵان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بە بەکار هێنانی توندووتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو ژینگەپارێزانە ئەندامی کەمپەینی “ڕزگاری زاگرۆس” و لە کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگری دارستانەکانی کوردستان ڕۆلیان هەبووە.تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.