سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر نووسەرێکی کورد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: سەجاد حائێری، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵكی ئیلام لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای ٢ساڵ و ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، سەجاد حائێری، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی و برای ئەحمەدڕەزا حائێری، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی ئیلام، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری دەماوەندی سەر بە پارێزگای مازەندەران بەتۆمەتی پڕۆپاگەندەی بەدژی نیزامی ڕێژیم و تێکدانی بیروڕای گشتی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان، سەرجەم سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو ڕۆژی ٢١ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سەربە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم، کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرابوو و دواتر لە ٣٠ی پووشپەڕی هەمانساڵە بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.