
خۆڕاگری: کاوان سەبووری، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵانی خەڵكی کامێران پاش زیاتر لە ٢٠ڕۆژ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، کاوان سەبووری، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵانی خەڵكی شاری کامێران، پاش ٢١ی ڕۆژ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی هەینی، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازراوتەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە سنە و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو.