دەسبەسەرکردنی شاخەوانێکی خەڵۆی سەقز لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەسعەد سەدیقی، شاخەوانی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۲٥ی پووشپەڕی، ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەسعەدی سەدیقی، ئەندامی گرووپی شاخەوانی “هەڵۆ”ـی شاری سەقز و هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کاوملە”ـی سەربەو شارە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبرا و وێڕای دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر دەسبەسەریان کردووە و ڕفانوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.