جوانڕۆ : دەستبەسەر کرانی مامۆستا “سیفولا حوسێنی”

خۆڕاگری: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی “مامۆستا سیفولا حوسێنی “پێش نوێژی مزگەوتی خاتەموولانبیا، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردوتە  سەر ماڵی مامۆستاو دوای بێڕێزی کردن بە مامۆستا شکاندنی دەستی خێزانی مامۆستا و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە مامۆستا سیفوڵا حوسێنی دەستبەسەر دەکەن و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو ئەندامی مەکتەبی قورئانی کوردستانە کە دوای دەستبەسەر کرانی خەڵکی جوانڕۆ لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوەو داوای ئازادی ئەو مامۆستا ئایینیەیان کرد.