پیرانشار : ناڕوونی چارەنووسی “جەماڵ عەلیزادە” دوای نیزیک بە ٢ مانگ لە دەستبەسەر کرانی

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٦ی ڕەزبەری١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی،زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری پیرانشاربە ناوی”جەماڵ عەلیزادە” لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، دەستبەسەر کراوە کە دوای تێپەر بوونی نیزیک بە ٢ مانگ لە دەستبەسەر کرانی هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.