
خۆڕاگری: نادر بیگلەری، هاووڵاتیی خەڵكی کامێران لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای ٣ساڵ بەندکردن و پێبژرادنی پارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی سێشەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، نادر بیگلەری، هاووڵاتیی خەڵكی شاری کامێران و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە بەتۆمەتەکانی وەکوو: بێڕێزیکردن بە بەرپرسانی باڵا، بێڕێزیکردن بە خامنەیی و پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ٣ساڵ بەندکردن و پێبژراندی پارەی بەسەردا سەپێندراوە، کە سزاکەی بەسەردا سەپێندراوە هاوکات حیساب بانکییەکەشی داخراوە و پێیان ڕاگەیاندووە کە بەشێک لە سزاکەی پێبژاردنی پارەیە.
ناوبراو لەلایەن لقی بەڕێوەبردنی سزاکانی ڕێژیم لە شاری کامێران، بانگ کراوە و بەشێوەی فەرمی ئەو سزایەی پێ ڕاگەیەنداروە و هەروەها کە ئەو هاووڵاتییە کە خەڵكی کامێرانە بەڵام بەهۆی دەستکورتی و هەژارییەوە بە مەبەستی کاسبیکردن ڕووی کردۆتە شاری سنە و لەوێژ ڕێژیم سزای بەندکردن و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپاندووە و دەستی بەسەر حیساب بانکییەکانیدا گرتووە.