
خۆڕاگری: ئیلهام نادری مونفەرێد، هاووڵاتیی خەڵكی پارێزگای کرماشان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ٢ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی سیشەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئیلهام نادری مونفەرێد، هاووڵاتیی خەڵكی شاری “نۆدشە”ـی سەربە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەریوان بەتۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل، سزای ٢ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و ماوەی ٢١مانگ لەو سزایە بەندکردنی هەڵپەسێردراوە و دوو مانگ و نیویش لەو سزایە جێبەجێ دەکردێت.
ناوبراو کە ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە، لەکاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە بەشی چیرۆکەکان بابەتێکی لەسەر شەڕەکە بڵاو کردبووە کە ئەوە بووە هۆی ئەوەیکە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە سزای بەندکردنی بەسەردا بسەپێندرێت.