
خۆڕاگری: ڕوقیە کەریمی، لاوێکی تەمەن ١٨ساڵانی خەڵكی مەریوان، ماوەی نزیکەی ٢٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی سێشەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ١٨ڕۆژە ڕوقیە (ژینۆ) کەریمی، لاوی تەمەن ١٨ساڵانی شاری مەریوان، ماوەی ١٨ڕۆژە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو هەینی ١٧ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئەو ناوەندە سەرکوتکەرە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و لەم دواییانەدا گوازراوەتە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە و هەروەها لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرا.