
خۆڕاگری: شەهاب دارابی، شۆفێری بارهەڵکری ناڕازیی خەڵکی کرماشان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ۳ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: شەهاب دارابی، چوالاکوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە ناسراوە بە “یووز ئاسیا” و شۆفێری بارهەڵگری ناڕازی و هاووڵاتیی خەڵكی شاری “شاباد”ـی سەربە پارێزگای کرماشان، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەهۆی هاودەنگی و پەیوەستبوونی بە مانگرتنی سەرتاسەری مانگی جۆزەردانی شۆفێرانی بارهەڵگری ئێران و کوردستان، سزای ٣ساڵ و ١ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٦ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و لێدان و بێڕێزیکردن، دەسبەسەر کرا و پاش ماوەیەک ڕاگیران بەشێوەی کاتی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.