
خۆڕاگری: حەمید چەپاتی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی ورمێ، لەلایەن دەزگای قەزایی و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ڕایگەیاند: حەمید چەپاتی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی شاری ورمێ، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم لە ورمێ، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیمی ئێران، سزای ٦مانگ بەندکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو پێشتریش لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.