خوێندکارێکی زانکۆی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: پوریا نەسیری، خوێندکاری زانکۆی ئازادی مەهاباد، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە سزای ٣مانگ هەڵپەسێردراو و٢ساڵ بەدنکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پوریا نەسیری، خوێندکاری زانکۆی ئازادی مەهاباد و هاووڵاتیی خەڵكی ئەو شارە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ٣مانگ بەندکردنی هەڵپەسێردراو و دوو بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و پاش ١٩ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کرا.