ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی ٤٧ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران،سیخوری کردن بۆ ئیسرائیل، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.

هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی گەلاوێژی١٤٠٤ی هەتاوی دا، ١١ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕش و دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای بەندکرەدنیان بەسەر دا سەپێندراوە.

بە شێوەیەکی گشتی ئەو سزادراوانە لە سەر یەک بە ٧٧ ساڵ و ١مانگ و ١٨ڕۆژ بەند کردنی تەعزیری و ٢٠ ملیون تمەن پێبژاردن ولێدانی ٤٠ شەلاق مەحکووم کراون.هەروەها ٣بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “مێهدی حەسەنی”خەڵکی زەنجان”بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو”خەڵکی تاران بە تۆمەتی محاربە و ئەندامەتی سازمانی موجاهدین، مێهدی ئەسغەرزادە، بەندکراوی ئایینیی خەڵكی جوانڕۆلە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیران لە سێدارە دراون.

پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی بەردەوامە و ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بوون دایە.