دەسبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ بەناوەکانی “مراد عەبدوڵڵا‌عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەممەدبێهرووزی”، لەلایەن ‌هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، مراد عەبدوڵڵا‌عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەممەدبێهرووزی، چوار هاووڵاتیی خەڵكی شاری شنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران و گوازراونەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ.

ئەو هاووڵاتییانە کە دەسبەسەر کراون، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچونی بنەماڵەکانیشیان بێائاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەروتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان نەدرکاندووە.