پیرانشار: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی گوندی بادیناوێ

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران،هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “شەهرام دێهوەندی کوری سەلام خەڵکی گوندی بادیناوێ”،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە زیاتر لە مانگێکە کە دەستبەسەر کراوە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.