بۆکان : گیان لە دەست دانی بریندارەکی خۆپێشاندانەکانی بۆکان

خۆڕاگری :ڕۆژی چوار شەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاوولاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ۆئاوات قادرپوور کوری کەریم” کە لە ڕەوتی نارەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری بۆکان بە تەقەی ڕاسەوخۆی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرابوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ بە هۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەست دا.