شنۆ : هاووڵاتییەک بۆ جێ بەجێ کردن حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا

خۆڕاگری:  ڕۆژی چوار شەممە ٩ی سەرماوەز هاووڵاتییەک بە ناوی “کازم تابناک کوری محەممەدئەمین” خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شنۆ کە پێشتر لە لایەن داگای شۆرش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران،سزای ٢ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو، بۆ جێ بەجێ کردنی حووکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ کرا.

ئەو هاووڵاتییە ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.