دوو مامۆستی ئاینیی خەڵکی پیرانشار بە بارمتە ئازاد کران وماوەی دەستبەسەر کردنی مامۆستا” نەوخا” درێژ کرایەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو مامۆستای ئاینیی خەڵکی پیرانشار بە ناوی”مامۆستا شەریف مەحموودپوور”پێشنوێژی مزگەوتی محەممەد ڕەسووڵەڵای شارەدێی پەسوە و “مامۆستاسەید سولیمان ئەحمەدی”مامۆستای مەدرەسەی علومی دینی سەلاحەدینی ئەیوبی پیرانشار هەر کام بە بارمتەی ٥٠٠ ملیون تمەنی  تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ورمێ ئازاد کران.

“مامۆستا شەریف” ڕۆژی ٣ی ڕێبەندان دوای خوێندنەوەی پەیامی مامۆستایانی ئاینیی پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو.

مامۆستا سولیمان ڕۆژی ٤ی رێبەندان لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.

هەروەها دادگا ماوە دەستبەسەر کرانی” مامۆستا یونس نەوخا” لە مامۆستایانی مەدرەسەی علومی دینی سەلاحەدینی ئەیوبی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژ کردەوە،کە ڕۆژی ٤ی ڕێبەندان هاوکات لەگەڵ مامۆستا سولێمان دەستبەسەر کرابوو.