
خۆڕاگری: شەهرام حاتەمی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی ورمێ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٨ی خەرمانای ١٤٠٤ی هەتاوی، شەهرام حاتەمی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی شاری ورمێ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٦مانگ بەندکردن، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.
ناوبراو پێشتر بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیمی ئێران، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها ڕۆژی ٧ی ڕيبەری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و دەست بەسەر کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیدا گیرا و پاش ٣ڕۆژ ڕاگیرانم بەدانانی بارمتەی ٨٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا