
خۆڕاگری: ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەن، کۆنفڕانسی چوارەمی خۆی بەڕێوە برد.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوارەمین کۆنفرانسی خۆی لەژێر دروشمی “بەندکراوانی سیاسیی کوردستان هێمای خەبات و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان بەدژی ڕێژیمی ئێران” بە بەشداریی نزیک بە تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن لە هەرێمی باشووری کوردستان و ئامادەبوونی شاندێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن نوێنەران و بەرپرسانی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ناوەندی هەڵبژاردن بەڕێوە برد و سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
لەسەرەتای کۆنفڕانسەکەدا پەیامی کردنەوەی کۆنفڕانس لەلایەن خاتوو “سۆعدا خەدیرزادە” بەندکراوی سیاسیی پێشوو پێشکەش کرا و لەو پەیامەدا باسێک لەسەر دۆخی بەندیخانەکان و بەندکراوان، بەرخودانی زیندانیانی سیاسی کرد و لە کۆتایی پەیامەکەیدا پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانس و هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەرکەکانی کۆنفڕانس خواست.
دواتر بەڕێز سەلاح خزرپوور، بەرپرسی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەخێرهاتنی میوانان و بەشداربوانی کۆنفڕانسەکەی کرد و وتی بەشداریکردنیان نیشانەی ڕێزگردنتە لە خەبات و خۆڕاگری بەندکراوانی سیاسیی کورد و هەروەها بڕگەی دیکەی کۆنفڕانسەکە تەرخان کرابوو بۆ پەیامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لەلایەن بەڕێز عومەر باڵەکی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبەوە خوێندرایەوە و بە نوێنەرایەتی دەستەی کارگێڕیی حیزبەوە پیرۆزبایی بەستنی کۆنفڕانسی چوارەمی لە بەشداربووان کرد و وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوون لە بەڕێوەبەرانی ئەو ئەنجومەنە، باسی لەوە کرد کە سەرەڕای دۆخی نەخوازراو و بوونی هەموو لەمپەرەکان، بە هەوڵ هیممەتی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەنجومەن توانیویانە کار و ئەرکەکانی خۆیان بۆ ئەم کۆنفڕانسە بەڕێوە ببەن و هەروەها درووشمی “بەندکراوی سیاسی دەبێت ئازاد بکرێت” دەرخەری ئەوپەڕی پێگەی بەندکراوی سیاسی نێو کۆمەڵگەی کوردستان و کاریگەریی لە سەر ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان لە کۆمەڵگەی خۆیاندایە و کۆماری ئیسلامی لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە و تێکشکانی هەیمەنەی لەو شەڕەدا، بیستهەزار کەسی دەسبەسەر کردووە و لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا نزیکەی ٨٤١ کەسی لە سێدارە داوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنفڕانسەکەدا پەیامی هەیئەتی ئامادەکاریی کۆنفڕانس لەلایەن بەڕێز بەختیار نەزەری، ئەندامی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش بە بەشداربووان کرا و هەروەها پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن بەڕێز سمایل شەرەفی، بەرپرسی ئەو ناوەندە پێشکەش کرا و لە کۆتاییدا دێکیۆمێنتارییەک لەسەر کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەندکراوانی سیاسیی کورد، کە لەلایەن بەڕێز کۆمار بەهاری، ئامادە کرابوو پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
لە بڕگەکانی دواتری کاری کۆنفڕانسدا وێڕای هێنانە بەرباسی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری ئەنجومەن بۆ کۆنفڕانس و قسەکردن لەسەر بەرنامە و پێرەوی نێوخۆی ئەنجومەن و بەڵگەنامەکانی دیکەی کۆنفڕانس، لە لایەن کۆنفڕانسەوە پەسەند کران.
هەروەها کۆنفڕانسی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە درێژەی کارەکانی خۆیدا پەیامێکی ئاراستەی بەندکراوانی سیاسی و بنەماڵەی بەڕێزی بەندکراوانی سیاسی کرد کە لەلەلایەن بەڕێز شێرکۆ شێخاڵی، ئەندامی ئەنجومەن پێشکەش کرا و لە پەیامەکەدا هاتووە کە: ئێوە بەندکراوانی سیاسیی کورد کە بەشێکی گرینگ لەو خەبات و تێکۆشانەتان لەسەر شان بووە، مایەتان لە تەمەن و ژیانی ئاسایی خۆتان داناوە و بەخۆڕاگری و کۆڵنەدانتان لە بەندیخانەدا سەنگەری بەرگریتان ئاوەدان ڕاگرتووە، بێگومان مێژووی خەبات وخۆڕاگری بەندکراوانی سیاسی بەشێکی گرینگە لە مێژووی خەباتی ڕەزگاری خوازانەی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆتە جێگای شانازی پێکردن، بۆیە جێگای خۆیەتیی کە شانازی بە ئێوە؛ بەندکراوانی سیاسی و بنەماڵە بەرێزەکانتانەوە بکەین.
هەروەها کۆنفڕانسی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە درێژەی کارەکانی خۆیدا پەیامێکی ئاراستەی بەندکراوانی سیاسی و بنەماڵە بەڕێزی بەندکراوانی سیاسی کرد کە لە لەلایەن بەڕێز شێرکۆ شێخاڵی، ئەندامی ئەنجومەن پێشکەش کرا و لە پەیامەکەدا هاتووە کە: ئێوە بەندکراوانی سیاسیی کورد کە بەشێکی گرینگ لەو خەبات و تێکۆشانەتان لەسەر شان بووە، مایەتان لە تەمەن و ژیانی ئاسایی خۆیان داناوە و بەخۆڕاگری و کۆڵنەدانتان لە بەندیخانەدا سەنگەری بەرگریتان ئاوەدان ڕاگرتووە، بێگومان مێژووی خەبات وخۆڕاگری بەندکراوانی سیاسی بەشێکی گرینگە لە مێژووی خەباتی ڕەزگاری خوازانەی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆتە جێگای شانازی پێکردن، بۆیە جێگای خۆیەتیی کە شانازی بە ئێوە؛ بەندکراوانی سیاسی و بنەماڵە بەرێزەکانتانەوە بکەین.
دوایین بڕگەی کاری کۆنفڕانسی کە لە لایەن ناوەندی هەڵبژاردنەوە بەڕێوەچوو، بریتی بوو لە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەریی نوێی ئەنجومەنەکە کە لە یەکەم کۆبونەوەی بەڕیوەبەریی تازەدا، بەڕێز سەلاح خزرپوور بە بەرپرسی ئەنجومەنی زیندانیە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.