سنە  : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی”کەیوان زەندی” ٣٩ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.