کەلاردەشت: مووژگان کاوسی سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: “مووژگان کاوسی” چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی کەلاردەشت لە لایەن دادگای شاری ساری سزای ٥ ساڵ ٢ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە مامۆستا “مووژگان کاوسی” بە تۆمەتی کۆبوونەوە- و تەبانی دژ بە ئاسایش وڵات بە ٣٩ مانگ بەند کران، بێڕێزی کردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ١٥١ مانگ ١ ڕۆژبەند کران، چالاکی تەبلیغی بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ٨ مانگ بەند کران تۆمەتبار کراوە.

 “مووژگان کاووسی” ڕۆژی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، لە تۆمەتی (مفسید و فی الارض) لە لایەن دادگا بێبەری کرا.

ناوبراو لە ڕاپەڕینی خەزەڵوەری ١٣٩٨ حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا. کە لە بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی دوای تەواو بوونی حوکمەکەی لە بەندیخانەی کەچوویی شاری کەرەج ئازاد کرا.