خۆڕاگری: محەممەد ساڵحی، مامۆستای ئایینیی کورد و بەرنوێژی مزگەوتی گوندی «کەڵتەگە»ی بۆکان، لە لایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی پارێزگای ورمێ بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی حکومەتدا» (گرووپی ئەنسارولسوننە) سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (خۆڕاگری) مامۆستا محەممەد ساڵحی لە کۆتایی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و ئێستە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ دایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی حکومەتدا» (گرووپی ئەنسارولسوننە) سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە».
