خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “مامە عەلینژاد” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٤ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد، مامە عەلینژاد، هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ساڵانی خەڵکی ئەو شارەیان لە شوێنی کارەکەی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانە بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری ورمێ و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment