ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سقز بەناوەکانی “هیوا جیهانی و مینا جەمشیدی کە زیاتر لە ١٠ڕۆژە دەسبەسەر کراون هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: هیوا جیهانی و مینا جەمشیدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لە ساڵڕۆژی شۆڕشی سەرانسەریی ژینادا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران و تائێستاش چارەنووسیان ناڕوونە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کە لە ساڵڕۆژی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەسبەسەر کران، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕێگەیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە کە هەواڵی دەسبەسەرکردنیان بە میدایی بکەن بۆیە ناوەکانیان دڕەنگا ئاشکرا بووە و هەروەها پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠ڕۆژ بەسەر ڕاگرتنیان لە گرتنگەکانی ڕێژیم، تائیستاش چارەنووسیان ناڕوونە.