دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا بەناوەکانی “بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی سەوڵاوای سەربە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، پاش دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە هێزە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان نەداونەتەوە و تائیستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.