دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری: ئەفخەم مورادیان و خالید عەبدوڵڵازادە، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەفخەم مورادیان و خالید عەبدوڵڵازدە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز کە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون، بەدانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتیی ئازاد کراون.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ، خالید عەبدوڵڵازادە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە سەقز دەسبەسەر کراوە و هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی پووشپەڕی ئەمساڵ، ئەفخەم مورادیان، لە شەقامێکی شاری سەقز لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.