دەسبەسەر کردنی ٥ هاوولاتی لە شارەکانی سنە و مەهاباد

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا پێنج هاووووڵاتی  لە شارەکانی سنە و مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراون.

١-موختار مینبەری خەڵکی ئاوایی نییەر سەر بە شاری سنە رۆژی ٨ی جۆزەردان دەسبەسەر کراوە.

٢-میلاد نەسیری خەڵکی ئاوایی  تەنگیسەر سەر بە شاری سنە ڕۆژی ١٠ی جۆزەردان دەستبەسەر کراوە.

٣-شوڕش محەممەدپوور خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە ٧ی جۆزەردان دەسبەسەر کراوە.

٤-سامان ئەسڵانی خەڵکی شاری سنە کە ڕۆژی ١١ی جۆزەردان دەسبەسەر کراوە.

٥-کاویان مەوڵوودی ١٨ ساڵە خەڵکی شای مەهاباد ١١ی جۆزەردان دەسبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو پێنچ هاووڵاتییە لە بەردەست دا نییە.