هاووڵاتییەکی خەڵكی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: حاجی بەرزە، هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥مانگ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، حاجی بەزری، هاووڵاتیی خەڵكی گەندی “چیانە”ـی سەربە شاری پیرانشار و مامۆستای زمانی کوردی، کە پێشتر سزای ٥مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە کراوە.

ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم، سزای ٥مانگ بەندکردن و ١٥ملیۆن تمەن پێبژاردنی نەغدی بەسەردا سەپێندرابوو.