دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بەناوەکانی “کاوە دەستان، محەممەد قادری ١٧ساڵان و چالاک پیروزی” لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەد قادری، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵان و چالاک پیروزی، لاوی تەمەن ١٨ساڵان و هەروەها کاوە دەستان، سێ هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و ڕفێندراون بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو هاووڵاتییانە و بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی دەسبەسەری کردوون و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ وبەدوداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.