خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵک لە شارەکانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی جەماوەری کوردستان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران،چەندین هاووڵاتی لە شارە جیاکانی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.ئە هاووڵاتیانە بتیتی لە:
١-“رەفیق دیوارگەر” ٣٦ سالە خەڵکی دیواندەرە ١ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٢-“ئەدیب مەنوچێهری” خەڵکی پاوە ٣ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٣- “ئارەش ڕۆز مەریەم” ١٧ سالە خەڵکی کرماشان
٤- “ئۆسامە عەزیزی” ١٦ ساڵە خەڵکی جوانڕۆ
٥- “عەلی عەسکەری” خەڵکی قەسری شیرین
٦- “مەتین محەممەدی” ١٦ ساڵە خەڵکی ڕوانسەر
٧-” نگین داودی” ١٩ ساڵە خەڵکی- ئیلام
٨-” مینا بۆکایی” ٢٢ ساڵە خەڵکی سنە
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.