دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵک لە شارەکانی کوردستان هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران بە ناوی “فەرزاد نەردووخی ٢٤ ساڵە” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.