ئازادی دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی شاری نەغەدە

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشاربە ناوەکانی”عەبدووڵڕەحمان محەممەدی ئەرشەد” “حاسڵ قەدۆ” هەر کام بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ی شآری نەغەدە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشآندانەکانی ئەو شارە دوای مانەوەی زیاتر لە ٤ مانگ لە بەندیخانە  بە بارمتە ئازاد کران.