“مێهدی سادقی” خەڵکی ئیلام سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شوهان سەر بە شاری مەلەکشای پارێزگای ئیلام  بە ناوی “مێهدی سادقی” لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئیلام سزای بەند کران و لێدانی قامچی وقەدەغەی سەفەر بۆ دەرەوەی وڵاتی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە “مێهدی سادقی”بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات لە لایەن دادگا بە ٦ مانگ بەند کران لێدانی ٧٤ قامچی هەروەها ٢ ساڵ قەدەغەی هاتووچو بۆ دەرەوەی وڵاتی بە سەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە  لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.