“شیلان کوردستانی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چالاکێکی بواری مافی ژنانو ئەندامی گرووپی ژنانی ژیڤانۆ بە ناوی “شیلان کوردستانی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شوڕشی شاری سنە سزای ٣ساڵ ٤ مانگ بەند بەسەر دا سەپێندراوە.

ئەو دادگایە “شیلان کوردستانی” بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی نایاسای ژنان ژیڤانۆ بە ٢ ساڵ ٩ مانگ بەندکران و هەروەها پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی ٧ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپاند.کە بە پێی یاسا کۆکردنەوەی حوکمەکان سزای ٢ سال ٩ مانگەکەی لە سەر جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکڤانێکی بواری مافی ژنان و ئەندامی گرووپی ژنانی ژیڤانۆ شیلان کوردستانی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارکە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.